ئەمریکا یاساى بەکارهێنانى هێزى سەربازى دژى عێراق هەڵوەشاندەوە
دەنگ نیوز
ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا یاساى رێگەپێدانى هێزى سەربازى لەدژى عێراق کە ساڵى 2002 دەرکرا، هەڵوەشاندەوە.
ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021، بەزۆرینەى دەنگ یاساکەى هەڵوەشاندەوە کە ساڵى 2002 مافى بەسەرۆکى ئەمریکا دابوو هێزى سەربازى لە عێراق بەکاربهێنێت، سەرەڕاى بوونى ناڕەزایی لەو بارەیەوە بۆ ماوەى ساڵانێکى درێژ.
یاساکە ئەوکات لەبەرژەوەندى جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکا دەرکرا کە پێدانى گڵۆپى سەوز بوو بۆ پڕۆسەى سەربازى لەعێراق.
دواى هەڵوەشاندنەوەى یاساکە، ئەندامانى دیموکرات لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا رایانگەیاند، لەئێستادا پێویست بەهیچ پڕۆسەیەکى دیکەى سەربازى ناکات لە عێراق.
ئیدارەى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا پێشتر پشتیوانى خۆى بۆ هەوڵەکان بە ئاڕاستەى هەڵوەشاندنەوەى یاساکە دەربڕیبوو.