تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات لەبارەی گیان لەدەستدانی کچێک بەهۆی حەبەوە

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی گیان لەدەستدانی کچێک بەهۆی حەبەوە کە بە ئۆنلاین کڕیبوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئافرەتێكی 19 ساڵ كە دەوترێت بەهۆی بەكارهێنانی چەند دەرمانێك گیانی لە دەستداوە، تیمی تەندروستی و بەدواداچوون دەستی بە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە كردووە.

لە روونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی ئافرەتێكی تەمەن (19) نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شاری هەولێر، باس لەوە دەكرێت كە هۆكارەكەی بەكارهێنانی چەند دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێكی ئۆنلاینەوە كردراوە.

ئەوەش خراوەتەروو، تیمی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە كردووە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەركەوتنی هۆكاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێك سەرپێچی كاران رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.

هێلین ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا ته‌مه‌ن 19 ساڵ، دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌ و قوتابی په‌یمانگایه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی پێشوو ، جۆره‌ حه‌بێكی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كڕیووه‌ ، به‌مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌و بوونی ، دوای 37 ڕۆژ له‌به‌كار هێنانی جۆره‌ حه‌به‌كه‌ باری ته‌ندروستی تێكده‌دات به‌هۆیه‌وه‌ ڕیخۆله‌ی تێك ده‌چێت و دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر سییه‌كانیشی دروست ده‌كات ، پاشان پێویستی بە نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت ، دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا گیانی له‌ ده‌ستدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *