زیاتر لە 10 هەزار رۆژهەڵاتی لە هەرێم نیشتەجێن
دەنگ نیوز
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە مانگی نیسانی2021 بڵاویکردەوە، 10 هەزار و 669 پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
ئەنجوومەنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، مەزەندە دەکات جگە لەو ژمارەیە پێنج بۆ شەش هەزار پەنابەری دیکەش ناویان تۆمار نەکرابێت.
بەشی زۆری ئەو پەنابەرانەش نیازی گەڕانەوەیان بۆ ئێران نییە بەڵکو داوا لە نەتەوە یکەگرتووەکان و ئاژانسەکانی پەنابەرێتی دەکەن لە وڵاتی سێیەم نیشتەجێ بکرێن و مافی پەنابەرێتییان پێبدرێت.