ئێران وعێراق پەیوەندییە ئابوورییەکانیان پەرەپێدەدەن
دەنگ نیوز
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له ئه‌نتاڵیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق فراوانتر بكات.
ۆژی پێنجشه‌ممه له‌دیدارێكدا كه له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده دیپلۆماسییه‌كان له ئه‌نتالیای توركیا ئه‌نجامدرا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاندوه، حكومه‌تی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێڵی ئاسنینی نێوان هه‌ردو ده‌روازه‌ی شه‌لامچه و به‌سره ده‌ربڕوه و ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر و فراوانتر بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به پێویستی به‌هێزكردنی هاوكاریی نێوان به‌غدا و تاران كرد و راشیگه‌یاند، پێشوازی له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و دیداره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكاریی ئابوریی نێوان هه‌ردو وڵاتی به بنیادنه‌ر وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پشتگیری كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره هاوكارییانه كرده‌وه.