بەربژێرێکی سەرۆکایەتی ئێران بەڵێنێک کە جەواد زەریف دەدات

دەنگ نیوز

عەبدولناسر هیممەتی، بەربژێری میانڕەوی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران دەڵێت ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماریی ئێران،  محەممەد جەواد زەریف، رازیبووە ببێتە وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی. 

عەبدولناسر هیممەتی ئەمەی شەوی رابردوو لە لایڤی ئینستاگرام باس کردووە. بێهزاد نەبەوی، سەرۆکی بەرەی ریفۆرمخوازانی ئێران، کە شەوی رابردوو لە کڵەب هاوس قسەی دەکرد، گوتی: ئاگادارم کە محەممەدجەواد زەریف، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی لە حکومەتی عەبدولناسر هیممەتیدا قبووڵکردووە” . 

بەگوتەی بێهزاد نەبەوی، عەبدولناسر جێگریی سەرۆککۆمار و وەزارەتی دەرەوە بە محەممەدجەواد زەریف پێشنیاز کردووە. ئەویش دووەمیانی قبوڵکردووە. 

محەممەد جەواد زەریف دووەمین بژارەی بەرەی ریفۆمخوازان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران بوو.

بەڵام دزەپێکردنی هەڤپەیڤینێکی زەریف، کە رەخنەی لە رۆڵی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەگرت، لەگەڵ رەخنەی زۆری باڵی نەریتخواز بەرەوڕوو بوو و دوای ئەوەش رۆڵی زەریف لاوازتر بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *