خامنەیی داوا لە ئێرانییەکان دەکات بەشداری دەنگدان بکەن

دەنگ نیوز

کاتژمێر (٧)ی ئەم بەیانییە بە کاتی تاران، بنکەکانی دەنگدان بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ئێرانییەکاندا کرایەوە بۆ بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ چوارساڵی داھاتوو.

(عەلی خامنەیی) رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران-یش داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە گەرمو گوڕییەوە بەدەنگ پرۆسەکەوە بچن.

(عەلی خامنەیی) دوای دەنگدان لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی وتارێکی پێشکەش کرد و وتی” زۆری رێژەی بەشداری ھاوڵاتیان، لە پرۆسەکە پێگەی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی بەھێز تر دەکات.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئێراندا جگەلە دەنگدەرانی دەرەوەی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن ڕوبکەنە سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت ڕەنگە ڕێژەی بەشداریکردن نزمبێت.

بەپێی ئاماژەكان، ئیبراهیم ره‌ئیسی، كاندیدی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی زۆر به‌هێزه‌، ئه‌و دادوه‌ره‌ ئێرانیه‌، ده‌بێته‌ سیزدەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران.

ژماره‌یه‌ك له‌ ره‌وتی ئۆپۆزسیۆن و چاكسازه‌كانیش، داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژارن نه‌كات، چونكه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ره‌ئیسیدا ماون، لاوازن و كێبڕكێی جددی تێدا نابینرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، له‌كۆی 80 ملیۆن دانیشتوانی ئێران، 59 ملیۆن كه‌س ده‌توانن ئه‌مڕۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *