رووحانی: هەڵبژاردنی ئێران بۆ هەموو جیهان گرنگە

دەنگ نیوز

حەسەن رووحانی سەرۆکی ئێران لەدوای بەشداریکردنی لەپرۆسەی دەنگدان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، نابێت ئەو کێشانەی کە بەر لە هەڵبژاردن رویانداوەو لە بیری خەڵکدا ماونەتەوە، رێگر بن لەوەی خەڵک بچێت بۆ دەنگدان، وتیشی، ئێران یەکێک له وڵاتانەیە کە هەڵبژاردنەکەی بۆ هەموو جیهان گرنگە.

ەگوێرەی میدیاکانی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانی کردوە و تێیدا جەختیکردۆتەوە کە زۆرینەی خەڵک دەبێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

سەرۆکی ئێران وتیشی،” خەڵک دەزانن بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بۆ خۆیان و بۆ رژێمیش چەند گرنگە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.”

رۆحانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە جیهاندا تەنها چەند وڵاتێک هەن کە هەڵبژاردنەکانیان جێگای سەرەنجی هەمو جیهانە، ئیتر وڵاتانی تر هەڵبژاردنەکەیان تەنیا بۆ خەڵکی خۆیان گرنگە، ئێران یەکێک له وڵاتانەیەکەهەڵبژاردنەکەی بۆ هەموو جیهان گرنگە.

بەپێی وتەکانی سەرۆکی ئێران، لەماوەی 42 ساڵی رابردودا هەر بەمشێوەیە بوە، بۆیە خەڵک دەبێت بزانن ئەمڕۆ هەمو جیهان تەماشای دەنگدانی ئەوان دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *