ئێران لە ریفۆرمخوازانەوە بۆ نەریتخوازان
بژار حەکیم
بەگوێرەی نوێترین راپرسیی ئاژانسی راپرسیی خوێندکارانی ئێران ناسراو بە ئیسپا، ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی نەریتخواز، سەرووی ٪60ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
چاوەڕێدەکرێت لە ئەگەری بردنەوەی رەئیسیدا، سیاسەتی کابینەی نوێی ئێران لە کابینەکەی حەسەن رۆحانیی میانڕەو جیاواز بێت، لە سەرووی هەمووشیان سیاسەتی دەرەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی و سزا و گوشارەکانی وڵاتانی رۆژئاوا.
عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران دەڵێت: ئەمڕۆ چارەنووسی وڵاتەکەمان بۆ چوار ساڵی ئایندە دیاریدەکەین، ئەویش لە ڕێگەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەوە.
سێزدەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران جێی سەرەنجی جیهانە، هەروەها لەنێوخۆی ئێرانیشدا، سوپا و هێزە تایبەتەکان کار بۆ دەرچوونی ئیبراهیم رەئیسی نەریتخواز دەکەن.
بەکورتی و پووختی، ئێران لە چنگ ریفۆرمخوازەکانەوە دەردەهێنرێت و نەریتخوازەکان بەڕێوەی دەبەن. دەیانەوێ ئێران لە سەردەمی حوکمی بایدندا بەرامبەر ئەمریکا خۆی بەهێزتر پیشانبدات.