رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئێران 23٪یە

دەنگ نیوز

ئاژانسی فارس نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، تا کاتژمێر 16:45 خولەک بە کاتی تاران زیاتر لە 14 ملیۆن کەس، واتە 23٪ی بەشداربووان، دەنگیانداوە.

عەباس عەلی کەدخودایی، گوتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران، بە ئاژانسەکە راگەیاند، ئەو ئامارانەی کە لە ئینتەرنێتدا دەخرێنەڕوو گریمانەن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دوای کۆکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە رادەگەیەنرێن.

کاتژمێر 07:00ی بەیانی بەکاتی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیرانی 2021، هەڵبژاردنەکانی ئێران بەڕێوەچوو. بڕیارە تا کاتژمێر 12:00ی شەو بەردەوام بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *