ئێران: ڤیزامان لەسەر هاوڵاتیانی عیراقی هەڵگرتووە

دەنگ نیوز

كۆنسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، تاران رەزامەندی دەربڕیوە كە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراق هەڵبگیرێت و ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی بەغدایە تا ببێتە بڕیار و ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵاتدا نەمێنێت.

نەسروڵلا رەشنوودی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پێشتر كۆماری ئیسلامیی و حكومەتی عیراق رێككەوتبوون لەسەر لابردنی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام بەهۆی هاتنی كورۆناوە ئەو بڕیارە نەما، بەڵام ئێستا تاران رەزامەندی لەسەر لابردنی ڤیزا دەربڕیوەو ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی بەغدایە ببێتە بۆ ئەوەی بڕیار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە هەر بۆیە وەك خۆتان دەبینن كە ساڵانە چەندین پێشانگای كاڵای ئێرانی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

سەبارەت بە گرتنەوەی سەرچاوەكانی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، نەسروڵلا رەشنوودی وتی، ئێران بێ بەش نەبووە لە وشكەساڵی و ئێستا هەمان كێشەی هەیە و لەنێوان هەردوو وڵاتدا كۆمیتەیەك هەیە سەبارەت بە ئاو و ئەوان كار لەسەر ئەوە دەكەن چۆن ئاوە هاوبەشەكان رێكبخرێت بە هاوسەنگی و یەكسانی لەنێوان هەردوولادا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *