130 هەزار بەسیج و پۆلیس و سوپا ئاسایشی هەڵبژاردن دەپارێزن

دەنگ نیوز

فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاند، زیاتر لە 130 هەزار بەسیجی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەڵبژاردن یارمەتی پۆلیس دەکەن.

بەگوتەی حوسێن سەلامی، فەرماندەکانی هەموو لقەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگاکانیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێ کێشە، یارمەتی پۆلیس دەدەن.

پێشتریش حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی پۆلیس ئێران، گوتبووی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە ناوەندیی فەرماندەیی پۆلیس جێگیر بووە و جگە لە ئامادەبوونی هێزەکانی بەسیج و سوپای پاسداران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، لە دەرەوەی ناوەندەکانی دەنگدانیش “هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکن”.

حوسێن ئەشتەری راشیگەیاند، تائێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنیی لە هەڵبژاردندا رووینەداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *