وەزیری ناوخۆی ئێران: کێشەی ئامێرەکان چارەسەر بووە و کاریگەری بەسەر پرۆسەکە نابێت

دەنگ نیوز

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەگشتیی و ئیبراهیم رەئیسی بەتایبەتی نیگەرانییەکان دووپاتکردبووەوە لەبارەی بوونی کێشە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان. رایانگەیاندبوو کێشەی جددی هەیە لە پرۆسەی دەنگدان و هەر بەو بۆنەیەشەوە سکاڵای تۆمارکردوە.

ناوەندەکە دەڵێت کە لە سەرانسەری ئێران راپۆرتیان بەدەست گەیشتووە لەسەر گرفت لە پرۆسەی دەنگداندا.

بەڵام عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دەنگدان لە هیچ بنکەیەک نەوەستاوە. لە هەموو ئێراندا 70 هەزار بنکەی دەنگدان هەیە و لەوانەیە لە چەند شوێینێک کێشەی کارەبا یان  کێشە لە ئامێری دەنگدان هەبێت، بەڵام بە هیچ جۆرێک پرۆسەکە نەوەستاوە.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، “لەهیچ بنکەیەک لە کاژێر حەوتی بەیانی تائێستا پرۆسەی دەنگدان رانەوەستاوە،”

بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای قوم بەهۆی چەند کێشەیەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە چەند بنکەیەک پرۆسەی دەنگدان وەستاوە، کە گرفتەکە بەهۆی گۆڕینی کۆدی ئامێری دەنگدانەوە بووە، بەڵام بە گوتەی بێژەن سولەیمانپوور، بەرپرسی یەکەمی ئەمنی و سیاسی ئەو پارێزگایە “کێشەکە چارەسەر بووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *