فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران: رووحانی کەسێکی شایستە نەبوو

دەنگ نیوز

عەزیز جەعفەری، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە تاران دەنگیدا و بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە چوار دەیەی رابردوودا ئێرانییەکان بەرانبەر هەموو جۆرە گوشارێکی سیاسی و ئابووری بەرگریان کردووە.

لەبارەی کەمی رێژەی بەشداریی دەنگدەرانەوە، ئەو فەرماندەیەی پێشووی سوپای پاسداران گوتی “خەڵک مافی خۆیانە بتۆرێن، چونکە دەکرا لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا کێشەکانیان چارەسەر بکرێن”. وەک ئاماژەیەک بۆ حکومەتی حەسەن رووحانی. جەعفەری گوتیشی “خەڵک بێزار بوون، کە بەشێکی خەتای خۆیانە، چونکە لەم هەشت ساڵەی رابردوودا دەنگیان بە کەسێکی شایستە نەداوە”.

لەلایەکی دیکەوە، عەبدولناسر هیممەتی، تاکە بەربژێری ریفۆرمخواز دوای دەنگدان بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند، “ئێمە کۆتایی بە پەراوێزخستنی ئێران لەلایەن بیانییەکانەوە دێنین. خەڵک مافی خۆیانە لە ئاسایش و خۆشی و ئاشتیدا بژین”. گوتیشی: “بژێوی خەڵک کاری لە پێشینەمانە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *