پرۆسەی هەڵبژاردنی ئێران بەردەوامە

دەنگ نیوز

پرۆسەی دەنگدان بەگشتی بەبێ کێشەی ئاسایشی بەڕێوەچووە.

تەنیا لە پاریزگای گیلان لە باکووری ئێران، پۆلیس رۆژی پێنجشەممە 27 کەسی دەسبەسەر کردووە، چونکە بە گوتەی پۆلیس ئامانجی بووە دەستوەردان لە پرۆسەی دەنگداندا بکەن. پۆلیسی ئەو پارێزگایە ئاماژەی بە جۆری دەستوەردانەکە نەکردووە.

نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئێران مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام پێشبینییەکان دەڵێن کە ژمارەی بەشداربووان زۆر کەمتر دەبێت لە چاوی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، دەزگایەکی راپرسی لە ناوخۆی ئێران پێشبینی کردووە رێژەی بەشداربووان لە دەنگدان 40٪ بێت.

پرۆسەی دەنگدان لە ئێران لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بە کاتی تاران دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە تاوەکو 2:00ی بەرەبەیان درێژبکرێتەوە.

نزیکەی 500 رۆژنامەنووسی بیانی و 226 میدیا لە نێوخۆی ئێران رووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *