22 ملیۆن کەس دەنگیانداوە
دەنگ نیوز
میدیای فارسی ئێران کە سەربە لایەنی نەریتخوازانە، رایگەیاند، تا کاتژمێر 7:30ی ئێوارە بە کاتی تاران، 22 ملیۆن کەس واتە 37٪ی دەنگدەرانی ئێران، دەنگییانداوە.
سەرچاوەکە رایگەیاند، بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما، دەنگدەران نەدەچوونە بنکەکانی دەنگدان، بەڵام دوای رۆژئاوابوون و فێنک بوونەوەی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، خەڵکی ئێران روویانکردە بنکەکانی دەنگدان و ئێستاش قەرەباڵغی لە بنکەکاندا بەدی دەکرێت.
میدیای فارس هەروەها مەزندە دەکات رێژەی بەشداربوون بگاتە 50٪.
وەزارەتی ناوخۆی ئێرانیش دوابەدوای هەواڵەکەی میدیای فارس، رایگەیاند؛ ئامارە نافەرمییەکان قەبووڵکراو نین و نابێ میدیاکان هیچ ئامارێکی نافەرمی بڵاوبکەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشکرایکرد، ئەگەری هەیە بەپێی پێویست دەنگدان تا کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانیش درێژبکرێتەوە.
57 ملیۆن کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن.