بوومەلەرزەیهك ئیستانبوڵی گرتەوە
دەنگ نیوز
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر، لە ئیستانبوڵ تۆمارکرا.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر 15:08 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر له دهریای مهڕمهڕه سەریهەڵدا و چەقی ناوچەی کارتاڵ لە بەشی ئاسیای ئیستهنبووڵ تۆمارکراوە.
بەگوێرەی دامەزراوەکە، بوومەلەرزەکە لە پانتایی 40.82 کیلۆمەتر و بە قوڵایی 7.11 کیلۆمەتر روویداوە.
عەلی یەرلیکایا پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، بوومەلەرزەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی شارەکە دروستکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە.