بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتسان و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ھاتوچۆی نێوان وڵاتان و گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە”.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی جیهان گەشتەكانیان بۆ هەرێم و سەرجەم وڵاتان ڕاگرد، بەڵام دوای بەەكارهێنانی ڤاكسین لەئێستادا دەست بە گەشتكردن كراوەتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند: “لە ئێستادا هاتوچۆ و جموجۆڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە، پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو وڵاتانی جیھان ھەیە و ئەگەر وڵاتانی ئەورووپا ڤیزای گەشتیاری بدەن، ئەوکات بە شێوەیەکی بەرچاو جوڵەی گەشتیاری زیاد دەبێت”.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی پێدانی ڤیزا بەگەشتیاران وتیشی “پێدانی ڤیزا كەوتووتەوە سەر كونسوڵگەریەكان، ئێمە بەفەرمی هیچ شتێكمان بۆنەهاتووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی ڤیزا”.

بەوتەی ئەحمەد هۆشیار، هەرچەندە کۆرۆنا ھەر ماوە، بەڵام جموجۆڵی ھاتوچۆ و گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە و چەندیش وڵاتان زیاتر دەرگایان واڵا بکەن، جوڵەی ھاتوچۆ و گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، چونکە پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو جیھا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *