وادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا کرا

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021، بە فەرمی و لە ڕێوڕەسمێکدا یەکێتی و گۆڕان واژۆی ڕێککەوتنەکەى نێوانیان دەکەن کە بۆ هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراق پێکیانهێناوە.  

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، پاش چەندین دانیشتن، کۆبونەوە، راوێژ و گفتوگۆی ناوخۆیی سەرەنجام لە 30ی نیسانی 2021 ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان گۆڕان ویەکێتی لەکۆمسیۆن تۆمار کرا و “ئەمڕۆش مەراسیمی واژۆی بەشە سیاسیەکەی ڕێکەوتنەکە دەکەین.” 

دەشڵێت، “ھیوای سەرکەوتن بۆ ھاوپەیمانی کوردستان، ھیوای پابەندبونی ھەردولا بە وردەکاریەکانی رێکەوتنەکە.”  جەختی کردووەتەوە کە “قۆناغێکی سیاسی نوێیە، بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاوڵاتیانی کورستان و باشترکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵک.” 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *