پێنج وەزیری عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

دەنگ نیوز

لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پلانی ستراتیژی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا پێنج وەزیری کابینەکەی کازمی پرساندنیان بۆ دەکرێت.

محەمەد بەلداوی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پلانی ستراتیژی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” پێنج داوای پرساندن پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە کە دیارترینیان بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقە”.

بەلداوی ئاماژەی بە کاتی باگهێشتکردنی وەزیرەکان بۆ پەرلەمان نەکردووەو تەنها وتوویەتی لە ماوەی داهاتوودا وەزیرەکان پرساندنیان بۆ دەکرێت.

محەمەد بەلداوی ئاماژەی بەوەش کردووە، ” مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هەستی بە شکستی وەزیرەکان لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردووە، بەوپێیەی بەرنامەکە ڕەنگدانەوەی واقیعی ئێستای عێراق نییە”.

هەروەها وتوویەتی، ” بەشێک لە وەزارەتەکان شکستیان هێناوە لە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و ئابوری وڵات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *