باڵیۆزی رووسیا دەگەڕێتەوە ئەمریکا

دەنگ نیوز

باڵیۆزی روسیا وڵاتەکەی خۆی جێهێشت و گەڕایەوە باڵیۆزخانەی روسیا لەئەمریکا و چاوەڕی دەکرێت باڵیۆزی ئەمریکاش بەم نزیکانە بگەڕێتەوە روسیا.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا گەڕاوەتەوە واشنتۆن تا دەست بە ئەرکەکەی بکاتەوە لەئەمریکا، لەمبارەیەوە ئەنتۆنۆڤ وتی: بەتێڕوانین لەکۆبوونەوەکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین، دەست دەکەمەوە بە بنیادنانی پەیوەندی دۆستانە و کرداری لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکییەکانم.

لایخۆیەوە جۆن سالیڤان، باڵیۆزی ئەمریکا لەروسیا ئاشکرایکرد، بەمزووانە دەگەڕێتەوە مۆسکۆ و دەست بەکاردەبێتەوە.

چوارشەممەی رابردوو لوتکەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەشاری جنێف لەسویسرا بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیاریدرا بەگەڕانەوەی باڵیۆزەکانی ئەمریکا و روسیا بۆ وڵاتانی یەکتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *