یەكێتی و گۆڕان: هاوپەیمانیەكەمان سەقامگیری دروست دەكات

دەنگ نیوز

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری سلێمانی ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان واژۆكرا.

ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عیراق لەشاری سلێمانی واژۆكرا.

سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنە دەبێتە هۆی پاراستنی یەكڕیزی و هەنگاونان بۆ هێنانە ناوەوەی حزبەكانی دیكە بۆ ناو ڕێككەوتنەكە.

ڕاشیگەیاند، بە یەكڕیزی و ڕێككەوتنمان دەتوانین مافە دەستوورییەكانمان لە عێراق بپارێزین.

لای خۆشیەوە، دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان وتی، “بە ئەزموونی ڕابردوومان بۆ مان سەلماوە هەرچەندە جیاوازیمان هەبێت، كە ئەوە كارێكی دیموكراسیە، بەڵام پێكەوەییمان دەستكەوتەكانمان دەپارێزێت و ئەو پێكەوەییە لە بەغدا هەنگاوێكی پێویستە بۆ هەموو هێزە كوردستانییەكان.

ڕاشیگەیاند، ئێمە و یەكێتی پێمان وایە پێكەوە بەهێزترین و پێكەوە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆمان بكەین و ئەجێنداكان و كێشەكانی خەڵكی كوردستان باشتر چارەسەر بكەین ئەوەی پەیوەندی بە بەغداوە هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەو دوو حزبە لە ٣٠/نیسان/ ٢٠٢١، ھاوپەیمانی كوردستانیان لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *