ره‌ئیسی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر
عەبدولقادر هەرکی
ئه‌وه هه‌لبژاردنه‌كانی ئێرانیش كۆتایی پێهات و ئیبراهیم ره‌ئیسی بووه هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری هه‌لبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران .
له كاتێك كه زۆرینه‌ی چاودێران و چالاكوانانی سیاسی له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاوه‌روانی ئه‌نجامێكی جیاوازیان له هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران ده‌كرد ، به‌و په‌ری سه‌رسورمانیه‌وه به‌ربژێری نه‌ریتخوازه‌كان زۆرینه‌ی گورچكبڕی ده‌نگه‌كانی هه‌لبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانی به‌ده‌ست هێنا .
گه‌ر بمانه‌وێ چاوێكی ووردتری پێدا بخشێنین له نێو 600 كاندیدی پێشكه‌شكراوی هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران كه 40 ژنیان تێدا بووه ته‌نها 7 پیاو له فیلته‌ركانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌لسه‌نگاندن ده‌رچوون كه 5یان نه‌ریتخواز و 2 ه‌كه‌ی تریش نوێخواز بوون . له‌م نێوه‌نده‌دا له كاتێكدا كه چاوی جیهانیان دوای دۆخی سه‌ختی ئابووری ئێران له‌مه بوو كه رێژه‌ی به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان كه‌متر بێت له 25% ، له‌و په‌ری ناباوه‌ری رێژه‌كه 48% ی تێپه‌راند و به ووته‌ی سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئێرانی نزیك بوویه‌وه له 53% .
واتا له كۆی زیاتر له 59 ملیۆن كه‌س كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو زیاتر له 26 ملیۆن كه‌س به‌شداری كردووه و براوه‌كه واتا ئیبراهیم ره‌ئیسی زیاتر له 60%ی ده‌نگه‌كان كه ده‌كاته زیاتر له 17 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه . له كاتێك نزیكترین ركابه‌ری كه موحسین ره‌زاییه ته‌نها نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه .
زۆرینه‌ی شرۆڤه‌كاران وایان پێشبینی ده‌كرد كه شه‌قامی ئێرانی رێگا زیاتر بۆ نوێخوازه‌كان والا بكات و ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی له گرنگترین بابه‌تی رۆژ كه رێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی 5+1ه ده‌ست كراوه‌تر له گه‌ل رۆژئاوا گفتگۆ بكه‌ن و ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئابووری چه‌قبه‌ستووی ولات بدۆزنه‌وه رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی هاته دی و نه‌ریتخوازان و به‌رجه‌سته‌ترین سیمایان كه ئیبراهیم ره‌ئیسیه به زۆرینه‌ی هه‌ناسه‌بڕی ده‌نگه‌كان هه‌لبژاردنه‌كانی برده‌وه و بووه هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران .
زۆرێك له شرۆڤه‌كاران له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو هۆكاری جۆراوجۆریان بۆ سه‌ركه‌وتنی ره‌ئیسی و دۆڕانی نوێخوازان به گشتی وێنا كرد .
له‌مانه ئاماژه به رۆلی نێگه‌تیڤی كه‌مپینی نوێخوازان له بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردندا ده‌كرێت . هه‌روا به‌شێك پێی وایه ئه‌نجامه خراپه‌كانی كابینه‌ی رۆحانی له سالانی رابردوو هۆكاری دابه‌زینی ژماره‌ی لایه‌نگرانیه‌تی . هه‌ندێكیش پێی وایه نوێخوازان نه‌یانتوانی له ماوه‌ی دوای رووداوه‌كانی دوانزه سالی رابردوو كارئه‌كته‌رێكی به‌هێز به‌رهه‌م بهێنێ كه بتوانێ ركابه‌رایه‌تی كاندیدێكی به‌هێزی وه‌ك ئیبراهیم ره‌ئیسی بكات . له لایێكی تریش كاریزمایی ره‌ئیسی له شه‌قامی نوێخوازی ئێرانی و پالپشتی رابه‌ری شۆرشی ئێران هۆكارێكی بێهاوتایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ته‌واوی ئه‌مما و ئه‌گه‌ره‌كانی تر بهێنێت .
ئه‌ی ئێستا ؟!!!
روانینێك باس له‌وه ده‌كات كه ره‌وتی نوێخواز پشتیوانی له گه‌رانه‌وه بۆ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ل رۆژئاوا ده‌كه‌ن كه ده‌كرێ ئه‌مه‌ش پالپشتێكی بردنه‌وه‌یان له هه‌لبژاردن بێت . ئه‌كرێ له ئاسۆی سیاسه‌تی ئێران رێكه‌وتنێك له گه‌ل رۆژئاوا ببیندرێت كه ته‌نها ده‌ریچه‌ی رزگار بوون و به‌رده‌وامی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت . هاتنه سه‌ركاری ره‌ئیسیه‌ك كه پێشینه‌ی كاری داواكاری گشتی تاران و دواتر داواكاری گشتی شۆرشی ئیسلامی و سه‌رۆكی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ئێران و زاوای سه‌ركرده‌ی ناسراوی ئێرانی و مورشیدی شاره مه‌شهه‌د علم الهدی بێت و پالپشتی رابه‌ری شؤرشی ئیسلامی ئێرانی له پشت بێت گه‌واهی له وه‌رچه‌رخانی سیاسی له ئێران و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌دات و رۆژانی داهاتووش شایه‌تی ئه‌م راستیه ده‌بن .