پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

دەنگ نیوز

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، یەکگرتنەوەى پێشمەرگە پەیوەستە بە ڕاگرتنی بنەمای هاوسه‌نگیی و باڵانسی هێز و یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌كدا. 

لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم جەختیکردووەتەوە “وەک‌‌ یه‌كێتی ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ چاکسازیی و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان”. 

وتیشى “ڕاگرتنی بنەمای هاوسه‌نگیی و باڵانسی هێز و یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌كدا دەبێتە مایەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانیش دەببێتە خاوەنی هێزێكی نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی”. 

لاهور شێخ جەنگى جەختیکردووەتەوە، بەشداریی “شەڕی دۆڕاوی براکوژی” ناکەن و داوا دەکەن بە ئاشتی کۆتایی بەو گرژییانە بهرێندرێت کە لە ئارادان. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *