پەرلەمان بەدواداچوون بۆ قەرزەکانی حکومەتی ھەرێم دەکات

دەنگ نیوز

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری حکومەت ئەنجامبدرێت یەکێک لە پرسی ارەکان کە ئاراستەی حکومەتی دەکەن ئەو قەرزانەیە کە کردوویەتی.

زیاد جەبار دەڵێ: دوو یاداشتی پەرلەمانتاران دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بانگھێشتکردنی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی مووچەو پرسە داراییەکان ، ژمارەیەک وەزیریش ئامادەییان دەربڕیوە بێنە پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی، “چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت”. یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەیان دەکرێن بڕی  ئەو قەرزانەیە کە حکومەتی ھەرێم کردوویەتی و چۆنێتی دانەوەی قەرزەکانە، جگە لەوەش حکومەتی ھەرێم رێککەوتنی لەگەڵ بانکی بازرگانی عیراق کردووە کە لەو ٢٠٠ ملیارەی لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت مانگانە ٢٠ ملیاری بدرێتەوە بە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عیراق”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *