هێرشێکی داعش بۆسەر رۆژئاوای کەرکووک برینداری لێدەکەوێتەوە
دەنگ نیوز
ەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە بۆسەر خاڵێکی پشکنینی پارێزگای کەرکوک، چەند ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لەنێوان گوندی تەل خەدیجە و مەلا ناسڕ کە هەردووکیان سەربە ناحیەی رەشادن لەباشوری رۆژئاوای کەرکوک.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بەهۆی هێرشەکەوە شەش ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی بەسەختی بریندار بوون.
لەم دواییانەدا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان دژبە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی لەو ناوچانە چڕکردووەتەوە کە پێشتر و لەناوەڕاستەکانی ساڵی 2014 لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بوون.