كازم ساهیر بانگهێشتى عێراق ده‌كرێت
دەنگ نیوز
وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عیراق به ڕ‌ه‌سمی بانگهێشتی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عیراق ، كازم ساهیر ده‌كات تاوه‌كو له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو به‌شداربێت كه بڕ‌یاره له كۆتایی ئه‌مساڵ له به‌سره به‌ڕ‌ێوه‌بچێت .
به پێی نووسراوێكی ڕ‌ه‌سمی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عیراق، به ڕ‌ه‌سمی بانگهێشتی كازم كراوه تاوه‌كو له‌و بۆنه گه‌وره‌یه ئاماده‌بێت و وه‌ك ئاماژه‌شی پێدراوه لای عیراقییه‌كان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆڵه‌یه‌كی ناسراوی هونه‌ره و ناو و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌یه .
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، كازم خاكی عێراقی به‌جێهێشتووه‌و له وڵاتی لوبنان ده‌ژی، پاش ڕ‌ووخاندنی ڕ‌ۆژێمی به‌عس ته‌نیا جارێك گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه .