عەلی حەمە ساڵح هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات

دەنگ نیوز

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری تایەبتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە “دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021، بەدواداچونم بۆ یاداشتی خاوەن بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كردووە دەركەت زیاتر لە400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی قۆرخكارییەوە”.

دەشڵێت “حکومەت ڕۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەپاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت‌و 870 ھەزار لیتر بەرھەمیەتی، بەڵام بەقۆرخکاری دراوە بەھەردوو کۆمپانیای کورد نەفت‌ و سەن ئۆیل لیترێک بە 630 دینار‌و ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بەبەنزینخانەکان لیتری بە725 دینار، بەنزینخانەکانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لەپاڵاوگەی کاری وەردەگرن‌و پارەکەش لەبازاڕی دۆلارەکە تەسلیم دەکرێت”.

بەوتەی عەلی حەمە ساڵح، کورد نەفت‌ و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە لیترێک بەنزین دەدەن بە660 دینار، بە بەنزینخانەکانی تر بەجوملە دەفرۆشن به‌725 دینار، ئەمەش وادەکات زیاتر لە400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی ئەو قۆرخکاریەوه‌.

ئەو پەرلەمانتارە جەختدەكاتەوە، كە پێویستە ئەو بەرهەمە بەنرخێکی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەکان‌و ھۆکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *