مزگەوتی نەبی یونس بنیات دەکرێتەوە
دەنگ نیوز
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند کە دوو ملیار دینار بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتی نەبی یونس لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگاکە تەرخانکراوە.
لەمبارەیەوە نەجم جبوری لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە بە رێککەوتنی نێوان وەزارەتی گەشتوگوزاری عێراق و لیژنەی باڵای دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵ، دوو ملیار دینار لەلایەن وەقفی سوننە بە ئامانجی ئەوەی دەست بکرێت بە دووبارە بنیاتنەوەی مزگەوتی نەبی یونس، تەرخانکراوە.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی داگیرکردنی شاری مووسڵ لە ٢٠١٤دا، مزگەوتی نەبی یونس تەقاندەوە.
مزگەوتی نەبی یونس بەرلەوەی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بتەقێندرێتەوە، ببووە سیمبولی پێکەوەژیانی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکان.
مزگەوتی نەبی یونس لە سەدەی حەوتەمی کۆچی بنیاتنرابوو.
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری راشیگەیاندووە کە ھەروەھا لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری عێراقەوە لە ماوی یەک مانگدا دەست دەکرێت بە دووبارە بنیاتنانەوەی ھوتێلی مووسڵ، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.