عێراق لە ریزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەیانتوانیوە ئاشتی دەستەبەربكەن

دەنگ نیوز

پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات عێراق لە ریزبەندی 16هەمین وڵاتی عەرەبی و 159 هەمین ریزبەندی جیهانی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان گرتووە لە دەستەبەرکردنی ئاشتی تێیدا.

بە گوێرەی راپۆرتێكی پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی، ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 2021 دا ئاشتی تیایاندا دەستەبەرە، لە کۆی 163 وڵات عێراقی لە پلەی 159 هەمینی جیهانیدا داناوە، کە دەکاتە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەی نەیانوانیوە ئاشتی دەستەبەر بکەن.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە،  ئەفغانستان بەپلەی یەكەم و سوریا بەپلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهانی  لەو وڵاتانەن كەنەیانتوانیوە ئاشتی دەستەبەر بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتەكە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی قەتەری لە پلەی یەکەمدا داناوەو لەسەر ئاستی جیهانیش، ئایسلەندە بە پلەی یەکەم دێت و هەریەك لە وڵاتانی نیوزلەندا پلەی دووەم و دانیمارک پلەی سێیەم و پورتوگال پلەی چوارەم و سلۆڤینیا پلەی پێنجەم و ئوسترالیا پلەی شەشەم و سویسرا پلەی حەوتەم و ئیرلەندا پلەی هەشتەم و چیک پلەی نۆیەم و کەنەدا بە پلەی دەیەم دیاری كراون.

پەیمانگای لەندەن بۆ ئاشتی و دیموکراتی جیهانی لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرۆتەكەیدا لەو 163 وڵاتە سێ مەرجی وەك پۆلێنكردن دیاری كردووە بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی ئەوانیش (دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی و نەبوونی ململانێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی هێزی سەربازی) بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *