وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایاری فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات

دەنگ نیوز

بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 لەبارەی فرۆشی نەوتی مانگی ئایار و داهاتەکانی بڵاویکردەوە و وێنەیەکی دەست “دەنگ نیوز” کەوتووە، نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی نزیکەی شەش ملیار دۆلارە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق SOMO لە مانگی ئایاردا 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوتی خاو بە نرخی تێكڕا 65.842 دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوتێك فرۆشراوە.

كۆی گشتیی داهاتی دەستكەوتوو لە فرۆشی نەوت بۆ مانگی ئایار، پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکە هاتووە، 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و 60 هەزار و 913 بەرمیل نەوتیش لە كێڵگەكانی كەركووك و بەندەری جەیهان فرۆشراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، 32 كۆمپانیای جیهانی كاركردوو لە بواری نەوت، ئەم بڕە نەوتەیان لە رێگەی بەندەرەكانی بەسڕە، خوڕ ئەلعەمییە بۆ كەنداوی عەرەبی و بەندەری جیهانەوە هەناردەكراون. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *