جيهان.. سێ مليۆن و ٩٠٠ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
دەنگ نیوز
ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەرانسەری جیھان، سێ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزاری تێپەڕاند.
بە پێی ماڵپەری “Worldometer”، کە پشت بە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیھان گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار و ١١٩ کەس.
تاوەکو ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بە ٦١٧ ھەزار و ٨٧٥ کەس لە ئەمریکا تۆمارکراوە.
لەدوای ئەمریکا، لە بەڕازیل ٥٠٤ ھەزار و ٨٩٧، لە ھیندستان ٣٩٠ ھەزار و ٦٩١، لە مەکسیک ٢٣١ ھەزار و ٥٠٥، لە پیرو ١٩٠ ھەزار و ٩٠٦، لە رووسیا ١٣٠ ھەزار و ٨٩٥، لە بەریتانیا ١٢٨ ھەزار و ھەشت، لە ئیتاڵیا ١٢٧ ھەزار و ٣٢٢، لە فەڕەنسا ١١٠ ھەزار و ٨٢٩ و لە کۆلۆمبیا ١٠١ ھەزار و ٣٠٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وھان-ی چین سەریھەڵدا و پاشان بۆ نزیکەی ٢٠٠ وڵات تەشەنەی کرد و بووە پەتایەکی جیھانگیری.
لەسەرانسەری جیھان، ١٨٠ ملیۆن و ٢٠ ھەزار و ٣٥٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە و ١٥٠ ملیۆن و ١٦٤ ھەزار و ٣٠٦ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
چارەسەری پزیشکی بۆ ١١ ملیۆن و ٣٤٢ ھەزار و ٩٣١ تووشبووی کۆرۆناش بەردەوامە.