سپایدەرمان ئامۆژگاری پاپا دەکات

دەنگ نیوز

گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ بەناوی ماتیا ڤێلاریدا Mattia Vıllardıta كە بەرگی سپایدەرمان-ی پۆشیبوو لە بەشی VIP شوێنی خۆی كردەوە و دوای كۆتایی هاتنی گوتاری ئاینی لەلایەن پاپا فرەنسییەوە، بۆ تەوقەكردن دەستی بۆ پاپا درێژكرد و لەنێو ئاپۆڕای پاسەوانەكانیدا مۆڵەتی خواست بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ پاپا.

پاپا فرەنسیس پاپای كریستیانە كاسۆلیكییەكانی جیهان، دوای پێشكەشكردنی گوتاری ئاینی لە ڤاتیكان، چاوی كەوت بە سپایدەرمان و گفتوگۆیەكی چەند خولەكییان كرد و سپایدەرمان ماسكێكی تایبەت وەك دیاری بە پاپا بەخشی و ئامۆژگاری کرد، سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکات بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

سپایدەرمان سەرپێی بۆ ماوەی چەند خولەكێك گفتوگۆی لەگەڵ پاپا فرەنسیس ئەنجامدا. دواتر ماسكێكی تایبەتی سپایدەرمانی كردە دیاری و پاپای ڤاتیكانیش بەدەم قاقای پێكەنینەوە دیارییەكەی وەرگرت.

لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ پاپا فرەنسیس داوای لێكردبوو سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بكات بۆ ئەوەی دەستی یارمەتیی پێشكەشی منداڵە نەخۆشەكان بكرێت. باسی لەوەكردبوو كە بەر لە هاتنی بۆ ڤاتیكان، لە نەخۆشخانەی منداڵان بووە و بەو بەرگەی سپایدەرمان دڵی منداڵەكانی خۆش كردووە.

ماتیلا ڤێلاریدا، بەهۆی چالاكییە سەرنج راكێشە بەردەوامەكانی بۆ دڵخۆشكردنی خەڵك و كەمكردنەوەی ئازاری ژیان، بەتایبەتی لە دۆخی خراپی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، لەلایەن سەرۆكی ئیتاڵیا خەڵاتێكی گەورەی پێدرابوو. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *