عێراق رەزامەندنییە مووچەی کەسوکاری شەھیدان بچێتە سەربەغدا

دەنگ نیوز

وەزيرى کاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی مووچەی کەسوکاری شەھیدان بۆ سەر وەزارەتی شەهیدانی عێراق دەرنابڕێت و رەزامەند نییە موچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێم بچێتە سەربەغدا.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق رەزامەند نییە  لەسەر گواستنەوەی موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەغدا.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی گواستنەوەی موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە داھاتوودا سەردانی بەغدا دەکەنەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *