نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێم روونکردنەوە دەدات

دەنگ نیوز

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوە دەدات و ئەوەش دەڵێت، “فشاری ژمارەیەک لایەنی عیراقی ھەیە بۆ ناردنی پارەکە”.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاندووە، ھەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشتر بڕیاریدا بە ناردنی ٢٠٠ ملیاری مانگە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا فشاری ھەندێک لایەنی عیراقی ھەیە بۆ ڕێگری لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەو لایەنانەش ئەو ھەوڵەیان وەک بانگەشەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان بەکاردەھێنن.

وتیشی، “دڵنیایی بە ئێمە دراوە پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ھیوادارین ھەفتەی داھاتوو پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *