ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێرەوە
دەنگ نیوز
ئاگادارى هاولاتیانى خۆشەویستى شارى هەولێر دەکەینەوە
نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رۆژئاواى هەولێر
لە ئێستادا لە پێشوازیدایە بۆ هەر حالەتێکى فریاکەوتن و کت و پڕ، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هەر حالەتێکی لەناکاو سەردانی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بکەن،
بۆ ئەم مەبەستە ( نەخۆشخانەى ئیمرجنسى) وەکو ڕابردوو گەڕاوەتەوە بارى ئاسایى خۆی و تەنها ( سوتان و بەرکەوتەى گولە)ى لیوە چارەسەر دەکرێت.
بە هیواى تەندروستیەکى باش بۆ هەموو لایەک
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر