هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کەلوپەلی سەربازیی رادەستی پێشمەرگە کرد

دەنگ نیوز

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، لەژێر چاودێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی پێشمەرگە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە بەهای 655 هەزار و 384 دۆلار، تفاق و کەلوپەلی سەربازیی رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەکردووە، تفاق و کەلوپەلە سەربازییەکان لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی عێراق دێت لە ئەرکی ریشەکێشکردن و لەناوبردنی داعشە.

روونیشکراوەتەوە، ئەم هاوکارییە لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکارییەکان بۆ مەشق و راهێنان پڕچەککردنە لە دژی داعش کە لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە چووەتە بواری جێبەجێبکردنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *