دەنگ نیوز بەشی عەرەبی کردەوە
دەنگ نیوز
ماڵپەڕی میدیایی دەنگ نیوز کە سەرەتا بە بەشی کوردی دەستیپێکرد، دوای پێنج مانگ لە کارکردنی بەشی عەرەبی بۆ ماڵپەڕەکە زیادکرد.
بژار حەکیم، بەڕێوەبەری گشتی و سەرنووسەری ماڵپەڕی دەنگ نیوز دەڵێ: کردنەوەی بەشی عەرەبی دەنگ نیوز بایەخی خۆی هەیە.
گوتیشی، ئێمە لە عێراق دەژین و زۆرینەی عێراقیش عەرەبن، بۆیە گرنگیدان بە بەشی عەرەبی و هەواڵی عێراقی زەڕووریەتە.
بەقسەی بژار حەکیم، دەنگ عەرەبی بە زمانی عەرەبی هەواڵەکانی کوردستان بۆ شەقامی عێراقی دەگوازێتەوە.