لە عێراق خێزانە کەمدەرامەتەکان بەشە خۆراکی زیاتر وەردەگرن

دەنگ نیوز

وەزارەتی بازرگانی ھەرێم داوا دەکات ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەشەخۆراکی زیاتر بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێم.

“نەوزاد کامیل” بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە ئێستادا لە عێراق بەشەخۆراکی زیاتر دەدرێت بە خێزانە ھەژار و کەمدەرامەتەکان، کە لە ئێستادا ١٠ بەشە خۆرک لە ساڵێکدا دەدرێت بە خێزانەکان، بەڵام خێزانە کەمدەرامەتەکان ١٢ بەشە خۆراک وەردەگرن، وەزارەتی بازرگانی ھەرێمیش داوایکردووە ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەشەخۆراکی زیاتر بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێم.

وتیشی، لە ئێستادا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لیستێکی ئامادەکردووە بۆ دیاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، لە ڕێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە ئەو لیستە دەدرێت بە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ھاوشێوەی پارێزگاکانی تر خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێمیش سودمەند بن لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی زیاتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *