“تورکیا ٧٠ بنکەی سەربازیی لەناو خاکی ھەرێم جێگیرکردووە”

دەنگ نیوز

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشکرای دەکات، سوپای تورکیا (٧٠) بنکەی سەربازی لەناو سنوری ھەرێمی کوردستان جێگیرکردووە.

(بەدر زیادی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە پێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەکەیان، ھێزەکانی تورکیا (٧٠) بنکە و بارەگا و خاڵی چاودێری سەربازییان لە ناو سنوری ھەرێمی کوردستان دامەزراندووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری ئاشکرایکردووە، تورکیا پلانی ھەیە لەو ناوچانە (٣٠) ھەزار سەرباز جێگیر بکات و زیادکردنی ئەو ژمارەیەش چاوەڕوانکراوە.

دەشڵێت، ڕێگرتن لەو لەشکرکێشی و ھێرشانەی تورکیا ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراقی ھەڵوێستی جدی ھەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *