ئەردۆغان بەنیازی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنییە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان

دەنگ نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا لە پارێزگای هاتای کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان و سووریا، رایگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتێنه‌یه‌كه‌ی ئه‌منی هێنده‌ به‌هێز دروست نه‌كات، خۆشگوزه‌رانی و ئارامی له‌ ناو خاكی توركیا نایه‌ته‌ دی.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەیەکدا زیاتر روونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، “ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرمان گۆڕی کاتێک هێرشی زۆرمان کرایە سەر. بڕیارماندا سەرچاوەی تیرۆر وشک بکەینەوە، بەمەش ئۆپەراسیۆنی فراوان و بەردەوامی ئەودیو سنوورەکانمان دەستپێکرد و ئەنجامی زۆر باشمان بەدیکرد”.

باسی لەوەشکرد، دەسەڵاتەکەی توانیوویەتی پیلانگێڕیی لە باشووری سنوورەکانی شکست پێبهێنێت (کە مەبەست لە باشوور و رۆژئاوای کوردستانە) و جەختی لەوەشکردەوە کە هێزەکانیان رێگەنادەن هیچ جۆرە پێکهاتەیەک و قەوارەیەکی نامۆ دروست بکرێت.

ئەردۆغان زیاتر دەڵێت “ئه‌گه‌ر توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتێنه‌یه‌كه‌ی ئه‌منی هێنده‌ به‌هێز دروست نه‌كات، خۆشگوزه‌رانی و ئارامی له‌ ناو خاكی توركیا نایه‌ته‌ دی”.

بەمەش نیازێکی دیکەی ئەردۆغان و تورکیا ئاشکرا دەبێت، کە لە رێگەی هێرشە بەردەوامەکانیان مەرامیانە پشتێنەیەکی ئەمنیی لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دروست بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *