عێراق.. ٣٤ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

دەنگ نیوز

لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لە بەرامبەردا، ٢٦ ھەزار و ٥٢١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەیش کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٣٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٥٢١ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٣١٦ ھەزار و ٤١٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٢٢٢ ھەزار و ٤٩٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٥٢١ کەس لە عێراق ڤاكسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و باس لەوەشکراوە تا ئێستا، ٨٤٢ ھەزار و ٥٢١ کەس لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *