عێراق.. بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک پشتبەخۆبەستنی تەواو لە بەرھەمی گەنم بەدەستدەهێنێت

دەنگ نیوز

وەزیری کشتوکاڵی عێراق، محەمەد خەفاجی رایگەیاند وا پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ چوار ملیۆن تەن گەنم بەرھەمبھێندرێت و بەمەش بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک پشتبەخۆبەستن لە دابینکردنی گەنم دهێننەدى.

خەفاجی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعراقییە رایگەیاند، “پشتبەخۆبەستنمان لە بەرھەمی گەنم ھێنایەدی و وا پێشبینی دەکەین کە بەرھەمی ئەمساڵ بگاتە چوار ملیۆن تەن”.

حکومەتی عێراق، ساڵانە بەرھەمی گەنم لە جوتیاران دەکڕێت و دوایی بەشێوەی ئارد لە چوارچێوەی فۆرمی خۆراك بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشدەکاتەوە.

ئەمساڵ سێیەم ساڵە لەسەر یەک کە عێراق پشتبەخۆبەستنی تەواو لە بەرھەمی گەنم بەدەستبھێنێت.

جێگەی باسە عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار تەن گەنم ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *