ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێنێت
چاوەڕوان دەکریت ڕۆژی چوارشەمە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدات.
شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەگەر زۆرە ڕۆژی چوارشەمە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنێت، شیروان میرزا وتیشی، پڕۆژە یاسایی بودجە گۆرانکاری تێدا نەکراوە و پشکی ھەرێمی کوردستان لە نێو پڕۆژەکە کێشەی نەماوە، لای خۆشییەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە بە خێرایی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت و ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدریش داوایکرد، ئەنجومەنی نوێنەران پەلەبکات لە تێپەراندنی بودجە.