هەڵەبجەییەك 10 ساڵە لە پاكستان زیندانییە

هاووڵاتییەكی هەڵەبجە لە ساڵی 2011 ەوە بە نایاسایی چووەتە وڵاتی پاكستان و ماوەی 10 ساڵە دەستگیر كراوە، سەرۆكایەتی شاروانی هەڵەبجەش دەڵێت، هەر كەسێك ناونیشانی لایە یان دەیناسێتەوە، پەیوەندیمان پێوەبكات.

لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە كە كۆپییەكی گەیشتووەتە دەنگ نیوز راگەیەنراوە: ھاووڵاتییەك ماوەی 10 ساڵە لەپاكستان زیندانی كراوە و  بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا كردبێت دەڵێت، كوردم و خەڵكی ھەڵەبجەم، بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیش لەڕێگای كوردسات نیوزەوە وێنەی ئەو كەسە بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: ھەركەسێك زانیاری لەسەر  ھەیە، با ھاوكارییان بكات بۆ ئەوەی لەڕێگای كونسوڵخانەی عیراقەوە لەپاكستان پاسپۆرتی بۆ دەربكەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناو كەسوكاری.

ئەوەش خراوەتەڕوو: عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، ھۆكاری دەستگیركردنی ئەو كەسە باس دەكات و دەڵێت ساڵی 2011 بە نایاسایی چووەتە ئەو وڵاتەو دەستگیر كراوە، بۆیە هەر بەڕێزێك ناو و ناونیشانی لایە یان دەیناسێتەوە، پەیوەندی بكات بە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *