کەرکووک.. دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
لە کەرکوک، دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی شارەکەش دەڵێت، ڕێکاری پێویست لەبەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کەرکوک، بڵاویکردەوە، بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە کە ناوی (ل. ق. ێ) لەدایک بووی ١٩٩٣ ودانیشتووی گەڕەکی ئیسکانی کەرکوکە.
بەپێی زانیاری دەزگاکە، ئەو بازرگانە بڕی پێنج کیلۆ مادەی کڕیستاڵی پێ گیراوە لەگەڵ سێ گرام حەب ودەمانچەیەک.
هاوکات، بازرگانێکی دیکە بەناوی (م.ن. ع) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٢ لەناوچەی گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لەباشوری شارەکە دەستگیر دەکەن، لەئێستادا ڕێکاری پێویستیان لەگەڵ گیراوەتە بەر.