فەیسبووك هەژماری سەرۆكی ڤەنزوێلای راگرت
بەهۆی بڵاوكردنەوەی زانیاریی هەڵە لەبارەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، فەیسبووك هەژماری نیكۆلاس مادورۆ- سەرۆكی ڤەنزوێلای راگرت.
بەپێی پلاتفۆڕمی میدیای كۆمەڵایەتیی، نیكۆلاس مادورۆ بانگەشەی ئەوەی كردووە كە دەرمانی بەناو “كارڤاتیڤیر” دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ باشە و هانی بەكارهێنانیداوە، ئەوەش پێشێلكردنی سیاسەتەكانی فەیسبووكە.
فەیسبووك ئەو ڤیدیۆیەی سڕیوەتەوە كە نیكۆلاس مادورۆ بڵاویكردووەتەوە و تیایدا هانی بەكارهێنانی ئەو دەرمانە دەدات و بۆ ماوی ٣٠ رۆژ هەژمارەكەی راگرتووە.
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا كە فەیسبووك سڕیوێتیەوە، نیكۆلاس مادورۆ دەرمانی “كارڤاتیڤیر” بە دارئاسا ناودەبات و بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەتوانرێت بۆ رێگریكردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و چارەسەركردنیشی بەكاربهێنرێت.