خامنەیی لێبوردنی بۆ نزیکەی ٢ ھەزار زیندانیکراو دەرکرد

عەلی خامنەیی” رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڕیاری لێبوردنی بۆ نزیکەی ٢ ھەزار زیندانیکراو دەرکرد، لەو ژمارەیەش ٣٠ کەسیان کوردن.

ئاژانسی “ئێرنا”ی رەسمی رایگەیاند، “خامنەیی” رەزامەندی لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری داوە و لێبوردنی بۆ ھەزار و ٨٤٩ زیندانیکراو دەرکردووە، کە ٣٠ کەسیان کوردن و تۆمەتی ئەمنی و سیاسییان لەسەر بووە.

ئاژانسی “ئێرنا”ی رەسمی ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا و بەبۆنەی ساڵیادی یەکەم دەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەک زیندانی تر بە بڕیاری “خامنەیی” لێبوردنیان بۆ دەربچێت. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *