یەکێتی ئەوروپا داوایەک لە تورکیا دەکات

یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە کەلە یۆنان داواکاری وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە.

ئیلڤا جوھانسون کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ لە سەردانێکدا بۆ دورگەی لیسبۆسی یۆنان کە زیاتر لە ھەشت ھەزار کۆچبەری تێدایە، رایگەیاند،  پێویستە لەسەر تورکیا بەشێوەیەکی خێرا ئەو سەدان کۆچبەرە وەربگرێتەوە کە داواکاری وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییان لە دوورگەکانی یۆنان رەتکراوەتەوە.

ناکۆکییەکانی نێوان تورکیاو یەکێتی ئەوروپا چارەنوسی کۆچبەرانی لە یۆنان بە نادیاری ھێشتووەتەوەو لە ساڵی رابردووشدا تورکیا بۆ گوشار خستنە سەر یەکێتی ئەوروپا دەروازە ئاوییەکانی بۆ کۆچبەرانی ناو وڵاتەکەی کردەوە تاکو رووبکەنە یۆنان.  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *