ئالابا چوار بژاردەی لە بەردەستە
بەڕێوبەری كارەكانی دیڤید ئالابا بەرگریکاری بایرن میونشن ئاشکرای کردووە کە ئەو یاریزانە لە ئێستادا چوار بژاردەی لە بەردەستە بۆ ئەوەی داهاتوی خۆی ئاشكرابكات.
لەگەڵ ئەوەی باس دەكرێت كە ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە گواستنەوەی دەیڤد ئالابا، بەڵام زەهاڤی لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی كە ئەمڕۆ بڵاوی کردوەتەوە، وتی سێ یانەی دیکە لە بەردەستدان و ئەو یاریزانەیش دەبێت خۆی دیاری بکات و یەكێك لەو یانانە هەڵبژێرێت.
گرێبەستی یاریزانە نەمساییەكە كە تەمەنی 28 ساڵە لەکۆتایی وەرزەکەدا لەگەڵ بایرن میونشن كۆتایی دێت، هەربۆیە ئەو یاریزانە دەتوانێت بە مامەڵەیەكی سەربەست یانەی داهاتوی دیاریی بكات.
زاهاڤی دوپاتیشیکرده وه که هیچ وادەیەک بۆ بڕیاردان بۆ دیاریكردنی یانەی داهاتو دیاری نەکراوه.
پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنه و چێلسی لە گرنگترین ئەو یانانەن كە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەدەن.