سهرخهوی نیوهڕوان سوودی ههیه؟
توێژینەوەیەک لە بڵاوکراوەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار ( Neurology Today) بڵاوکراوەتەوە کەوا سەرخەوی نیوەڕوان ( القیلولە- napping ) هۆکارە بۆ باشترکردنی توانای زاکیرە و فێربوون لە مرۆڤدا. (بۆ ماوەی ٦٠-٩٠ دەقیقە لە ماوەی کاتژمێر ١-٤ ی دوای نیوەڕۆ).
دكتۆر عبدالله پسپۆری مێشک و دەمار دهڵێت” گرنگیی ئەم دەرەنجامی توێژینەوەیە لەوەدایە کە پشتگیری توێژینەوەی تری پێشوو دەکات لەسەر هەمان بابەت (سەرخەوی نیوەڕوو بۆ ٢٠-٤٠ دەقیقە) و ئەم کاریگەرە باشە تەنانەت ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کەوا شەوان تێرخەودەبن.